
پارێزگای کرماشان پلەی چوارەمی ئێرانی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا گرتووە.
ئەمساڵ زیاتر لە 683 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی کرماشان وەرگیراوە.
سەعید کەریمی، بەڕێوەبەری دامەزراوەی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، "بۆ ئەمساڵ یەک ملیۆن و 43 هەزار تۆن گەنم لە زەوییەکانی پارێزگای کرماشان بەرهەمهاتووە و لەو بڕەش 683 هەزار و 725 تۆنی لە جوتیاران کڕدراوە".
440 هەزار هێکتار لە زەوییەکانی پارێزگاکە بۆ بەرهەمی گەنم تەرخانکراوە.
340 هەزار هێکتاری دێم و 100 هەزار هێکتاری بەراوە.
ئەمساڵ پارێزگاکە لە دوای پاریزگاکانی خوزستان و گوڵستان و فارس بە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم پلەی چوارەمی وڵاتەکەی لە بەرهەمی گەنم گرتووە.
پارێزگای کرماشان 950 هەزارهێکتار زەویی کشتوکاڵی هەیە و ساڵانەش زیاتر لە چوار ملیۆن و 500 هەزار تۆن بەرهەمی سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تێدا بەرهەمدێت.




