قوباد تاڵەبانى و ستیڤ ڤەیگن: هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ خێراتر بکرێن

کەناڵ82 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • قوباد تاڵەبانى پێشوازى لە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کرد.

  • چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد لەناویاندا پێکهێنانى کابینەى دەیەم.

  • پرسى بودجە و پشکى هەرێمى کوردستان بەشێکى دیکەى گفتوگۆکانیان بوو.


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانى کاربەڕێکەر، لەگەڵ باڵیۆز ستیڤ ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند پرسێکی دیکەیان کرد.


زانیارییەکان لەبارەى کۆبوونەوەکەوە:

  • گویندەلن ویندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا ئامادەبوو.

  • گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان کرا.

  • هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمى کوردستان کردەوە.

  • هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی بە تەواوبوونی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی حکومەت.

  • جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد بەگوێرەى دەستوور.

لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بە پرسی بودجە و بە پێویستی زانی لایەنە کوردستانییەکان بە یەکدەنگی و یەکڕیزییەوە لە بەغداد کار بۆ چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

قوباد تاڵەبانى لەگەڵ بەرپرسێکى باڵاى بەریتانیا پێکهێنانى حکومەت و پرسى کۆچ تاوتوێ دەکات

کەناڵ8

Wed Oct 21 2026

Loading related news...