
باڵیۆزخانەى ئۆکرانیا هەواڵێکى میدیاى ئێرانى ڕەتکردەوە.
بەهۆى جەنگەوە پەیوەندیى نێوان ئۆکرانیا و ئێران ئاڵۆزە.
لە جەنگى ئۆکرانیا و ڕووسیادا بەکارهێنانى درۆنەکان وەک چەکێکى کوشندە بەردەوامە.
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق، سەرلەبەری ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانە ڕەتدەکاتەوە کە باسیان لە جێگیرکردنی یەکە سەربازییەکان و درۆنى ئۆکرانی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ڕایگەیاند، ئەم دەنگۆیانە "چەواشەکارییەکی بە مەبەستن".
ئەم بانگەشانە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نین.
ئۆکرانیا هیچ جۆرە درۆن، یەکەی درۆن، یان کارمەند و سەربازی سەر بە یەکەى درۆن، نە لە هەرێمی کوردستان و نە لە چ شوێنێکی دیکەی عێراق جێگیر نەکردووە.
ئۆکرانیا بە تەواوی ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت.
بایەخێکی زۆر بە پەوەندییە دۆستانەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین.
لە کۆتاییدا داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە کە لە گواستنەوەی هەواڵدا ورد بن و لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و بانگەشەى پشتڕاستنەکراوە دوور بکەونەوە.
ئەم ڕوونکردنەوەیەی باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە وەڵامى ئاژانسی "تەسنیم"ـی ئێران بوو کە لە 20ـى تشرینى یەکەمى 2026 کە لەو بارەیەوە ڕاپۆرتێکى بڵاوکردبووەوە.
ترەمپ ئاگربەستى ڕووسیا و ئۆکرانیاى ڕاگەیاند؛ زێلێنسکى ئاگای لێنەبووە
پێدەچێت ڕووسیا و ناتۆ لە "کالینینگراد" بدەن بە یەکدا و دۆخەکە بتەقێتەوە




