
یەکێکی دیکە لە خەڵاتەکان لە ساڵی 2026 دابەشکرا ، گۆلدن بۆی بوو، کە پاو کوبارسی، بەرگریکاری ئیسپانیا و بەرشلۆنە بە شایستەیی بردییەوە.
خەلاتی گۆڵدن بۆی لەلایەن ڕۆژنامەی ئیتاڵی توتۆ سپۆرتەوە دەدرێت بە باشترین یاریزانی لاو بۆ خوار تەمەنی 21 ساڵان..
کوبارسی لەگەڵ ئیسپانیا مۆندیالی بردەوە و یەکێک بوو لەو یاریزانانەی زۆر باسکرا لە رووی ئاست و کاریگەری لەسەر هەڵبژاردەکە، ڵەگەڵ بەرشلۆنەش کەمتەرخەمی نەکرد کاتێک نازناوەکانی سوپەری ئیسپانی و لالیگای بردەوە، لە مۆندیالیش هەر خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بردەوە و لە باڵۆندریش بەربژێر بوو، بۆ خەڵاتی کۆپاش بەربژێر بوو، بەڵام کۆپای نەبرد، لەبەر ئەوەی بە شایستەیی گۆڵدن بۆی بردەوە.
کوبارسی 19 ساڵە، لەگەڵ 24 یاریزانی تر بەربژێر بوو بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە، هاوکات لە 2021ـەوە یاریزانانی بەرشلۆنە خەڵاتەکەیان داگیرکردووە، سێ یاریزانی ئیسپانی هەر لەو کاتەوە تا ئێستا خەلاتەکەیان بردووەتەوە، کە ، پێدری، گاڤی و یامال بوون.
پێدری 2021، گاڤی 2022، یامال 2024 و کوبارسیش 2026.، یاریزانانی بەرشلۆنە هەر لە مێسییەوە تا کوبارسی بە تێکرا خاوەن زۆرترین براوەی خەڵاتەکەن،
خەڵاتی گۆڵدن بۆی لە 2003ـەوە بەردەوامە و لەلایەن رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵییەوە داهێنرا، دەدەرێت بە یاریزانێکی لاو کە باشترین ئاستی لە سەرانسەری ئەوروپا پێشکەشکردووە، ئەمەش لە رێگەی دەنگدانی رۆژنامەوان دەکرێت.
وە بنەما و یاساکان بۆ ئەم خەڵاتە کەمێک جیاوازن:
یەکەم: دەبێت تەمەنی خوار 21 ساڵ بێت
دووەم: دەبێت لە یانەیەکی ئەوروپی یاریی بکات، دەرەوەی ئەوروپا نابێت
سێیەم: هەر یاریزانێک لەو ساڵەدا کە دەبێتە 21 ساڵ خەڵاتەکە وەرناگرێت
چوارەم: هەر یاریزانێک پێشتر بردبێتییەوە ناتوانێت دووبارە ئەم خەڵاتە بەدەستبهێنێت، پێچەوانەی خەڵاتەکانی دیکەیە.
پێنجەم: دەنگدان لە رێگەی رۆژنامەوانە جیاوازەکان لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپاوەیە، بە نمونە رۆژنامەوانانی رۆژنامەکانی دیکەی وەکو بیلد، لیکیپ، مارکا، ئابۆلا، موندۆ دیپۆرتیڤۆ، تێلیگراف، تایمز، فرانس فوتبۆڵ، مافیان هەیە دەنگ بدەن.
شەشەم: هەر یاریزانێک 10 خاڵ کۆبکاتەوە یەکەمە، ئەوەی دووەمە 7 خاڵ، 5 خاڵیش بۆ پلەی سێیەم، سێ خاڵ بۆ پلەی چوارمە، یەک خاڵیش بۆ پلەی پێنجەم، واتە ئەگەر زیاتر لە 20 یاریزان بەربژێر بن، ئەوا تەنیا پێنج یاریزان زۆرترین خاڵ کۆدەکەنەوە.