
کارلۆس ئەلکاراز، ئەستێرەی گەنجی تێنسی سەرزەوی، یەکێکە لە دیارترین و بەهێزترین یاریزانەکانی سەر ئاستی جیهان لەم ساڵانەی دواییدا، وە ئەم ماوەیە بەهێزتر لە جاران گەراوەتەوە و لە کراویە پاریس ماستەرز ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و گەیشتە قۆناغی کۆتایی، توانی ببێتە پاڵەوان.
ئەلکاراز تاوەک ئێستا 7 جامی گراند سلامی بەدەستهێناوە (دوو کراوەی ئەمریکا، 2 کراوەی ویمبڵدۆن، 2 کراوەی رۆلاند گارۆس و 1 کراوەی ئوسترالیا)
ئیستا لە ریزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی پلەی سێیەمی گرتووە و کە دوای ئەلێکساندەر زێڤریڤ و یانیک سینەر دێت .
کراوەی پاریس رۆلێکس ماستەرز، هەمیشە یەکێک بووە لە قورسترین تورنۆمێنتەکان بۆ ئەلکاراز، کە پێشتر هەرگیز نازناوەکەی نەبردووەتەوە و دوایینجار لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لە ساڵی 2022، کە تێیدا لە بەرامبەر هۆلگەر ڕوونە تووشی پێکان هات و کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، ئەمجارەش یەکەمجار بوو گەیشتە قۆناغی کۆتایی.
لە یاریی کۆتایی ڕووبەڕووی بێن شێڵتنی ئەمریکی بووەوە، توانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی 7-5 براوە بوو و بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بردەوە.
ئەلکاراز بە هێزی لێدانەکان، خێرایی، و توانای بەرز لەسەر هەموو جۆرە زەوییەکان (خۆڵ، چیمەن، و ڕەق) ناسراوە، لەم وەرزەشدا دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە، گەڕایەوە و بەهێزتر لە جاران بوو.
