کریستیانۆ بەناوبانگترین کەسایەتی زەوییە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، قسەیەکی بەناوبانگی هەیە کاتێک دەڵێت: “من دوای ڕیکۆردەکان ناکەوم، ڕیکۆردەکان دوای من دەکەون.”، ئەم قسەیە بۆ کریستیانۆ گونجاوە و بەسەریدا سەپاوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەناوبانگترین کەسی سەر هەسارەی زەوییە


ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم کەس لە مێژوودا ژمارەی فۆڵۆوەرزەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بگاتە 680 ملیۆن.

ئەگەر بە وردی شیبکرێتەوە واتا:
1.
دەکاتە 8.2%ی تێکڕای دانیشتووانی جیهان.
2. نزیکەی لە هەر 12 کەسێک لە هەسارەی زەوی، کەسێک لە ئینستاگرام فۆڵۆوی کردووە.
3. دەکاتە 5 هێندەی کۆی دانیشتووانی مەکسیک.
4. ئەگەر فۆڵۆوەرەکانی وڵاتێک بوونایە، دەبوونە سێیەم وڵات لە ڕووی زۆریی ژمارەی دانیشتووانەوە لە جیهاندا، تەنیا لە دوای هیندستان و چین.

شایەنی باسە کریستیانۆ چەندەها جار ریکۆردی شکاندوووە، کە چەندەهاجار بووەتە خاوەن زۆرترین ژمارەی لایک لە پۆستەکانی، خاوەن زۆرترین بینەر، خاوەن زۆرترین دەستکەوت یاخود داهات لە پۆستەکانی، یاخود خاوەن زۆرترین ڵایک لە کۆمێنت.

Loading related news...