
فیفا بەشێوەیەکی فەرمی تانەی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینی قبوڵ کرد.
سزای مولينا کەمکرایەوە بۆ 4 یاری و 60 هەزار دۆلار.
تانەکەی پاريديس ڕەتکرایەوە و سزای ڕاگرتنی بۆ 10 یاری وەک خۆی مایەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین سزایەکی دارایی بە بڕی 321 هەزار دۆلاری بەسەردا سەپێنرا.
یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) بەشێوەیەکی فەرمی تانەی پێشکەشکراوی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینەوە قبوڵ کرد، کە پەیوەست بوو بەو سزا توندانەی بەهۆی رووداوەکانی یاری کۆتایی جامی جیهانییەوە سەپێنرابوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، لیژنەی سزادانی فیفا بڕیاریدا سزای بەرگریکار ناهويل مولينا کەمبکاتەوە و راگرتنەکەی لە 7 یارییەوە بۆ 4 یاری دابەزێنێت، لەگەڵ کەمکردنەوەی سزا داراییەکەی لە 90 هەزار دۆلارەوە بۆ 60 هەزار دۆلار.
لە بەرامبەردا، یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین تووشی شۆک بوو بەهۆی ڕەتکردنەوەی تانەکەی لیاندرو پاريدێسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و سزای ڕاگرتنەکەی بۆ 10 یاری و سزا داراییەکە بە بڕی 90 هەزار دۆلار جێگیر کران. هەروەها سزای ڕاگرتنی تياگو ئەلمادا بۆ یارییەک و ڕۆبێرتۆ ئەیالای ئەندامی دەستەی هونەری بە 3 یاری دیاریکرا.
لە لایەنی کارگێڕیشەوە، فیفا سزایەکی قورسی دارایی بە بڕی 321 هەزار دۆلار بەسەر یەکێتی ئەرجەنتیندا سەپاند، لەگەڵ پابەندکردنی بە ئەنجامدانی یارییەکان بە ئامادەبوونی جەماوەری سنووردار. فیفا لەم بڕیارانەدا پشتی بە ڕێساکانی سزادان بەستووە، پاش تۆمارکردنی درووشمی ڕەگەزپەرستی لە یاری کۆتاییدا.