
چابى ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەى چێڵسى گەڕانەوەى ئێمیلیانۆ مارتینێز بۆ پێکهاتەى تیپەکەى ئاشکرا دەکات.
ئەلۆنسۆ دەڵێت." مارتینێز بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەوەی لە یاریی داھاتوودا بەرامبەر ساندەرلاند بەشداری بکات، چونکە لە ئێستادا لەگەڵ یاریزانانى تیپەکە بە شێوەیەکی ئاسایی ڕاهێنانەکان ئەنجام دەدات."
لەگەڵ ئەوەشدا، ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە سەرەڕای ئامادەیییەکەی، ستافی ڕاهێنەران پێش یارییەکە بڕیاری کۆتایی دەدەن و دۆخەکەی بە وردی هەڵدەسەنگێنن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە بەشداریپێکردنی هیچ مەترسەکییەکی تەندروستی لەسەر ناوبراو دروست ناکات.
