تۆپوریا: هەر کەسێک شەڕ بەرامبەر من بکات قازانج دەکات

Copy of UFC FIs - 9
Copy of UFC FIs - 9

پاش ماوەیەک لە دوورکەوتنەوە، ئێلیا تۆپوریای شەڕکەری یو ئێف سی گەڕایەوە و قسەی بۆ میدیاکان کرد، لە نوێترین لێدوانی باسی شەڕی داهاتووی کرد.

پیمبلێت یان ساروکیان؟

ئێلیا تۆپوریا، ناسراو بە ماتادۆرەکەی یو ئێف سی، گەڕایەوە مەیدان و لێدوانی خۆیدا سەبارەت بە گەڕانەوەی و وە شەڕی داهاتووی، کە زۆرێک لە میدیاکان باسی شەڕی ئەو دەکەن لەگەڵ پادی پیمبلێت یان ئارمان ساروکیان.
چەند مانگێک تێپەریوە بەسەر دوایی شەڕی تۆپوریا لەسەر ئاستی کێشی سووک، کاتێک بەرامبەر جەستن گەیجی شەڕی کرد، بەڵام ئەو شەرە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، بەتایبەت دەموچاوی ئیلیا تەواو شێوا و بەشێکی زۆری ئێسکەکانی ڕوخساری شکا.


«براکەم کارێکی ڕاستی کرد کاتێک شەڕەکەی ڕاگرت”

ئیلیا تۆپوریا: «براکەم کارێکی ڕاستی کرد کاتێک شەڕەکەی ڕاگرت؛ لەوە بوو جارێکی تر نەتوانم بجەنگمەوە و نەبینمەوە."
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنامەی مارکا، ئیلیا تۆپوریا باسی لە ساتێکی هەستیار و مەترسیدار کردووە کە لە ژیانی وەرزشی و لە کاتی یەکێک لە شەڕە قورسەکانیدا ڕووی داوە. تۆپوریا ئاشکرای کرد کە براکەی، کە لە هەمان کاتدا وەک ڕاهێنەر و هاوبەشی ژیان و کارەکانی لە نزیکەوە ئاگادارییەتی، بڕیارێکی چارەنووسساز و زیرەکانەی داوە کاتێک لە کاتی گونجاودا دەستوەردانی کردووە و شەڕەکەی ڕاگرتووە.
تۆپوریا وتیشی، هەموویان حەزەکەن شەڕ لەگەڵ من بکەن، چونکە گەورەترین شەڕیان دەبێت، بەهۆی منەوە بینەریان زیاتر دەبێت و لە ڕووی داراییەوە قازانج دەکەن، وتیشی ئەگەر جەستن یان پادی نەبێت، کەواتە دەبێت شەڕەکەم لە بەرامبەر ساروکیان بێت، ئەگەر لەگەڵ ساروکیان بێت، رێک جەڵتە لێی دەدات و تووشی شۆکی دەکەم.”.

میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەری زۆرە تۆپوریا لەگەڵ پادی یان ساروکیان شەڕ بکات، بەڵام دەکەوێتە مانگی چواری ساڵی 2027.

Loading related news...