نەورۆز بە گڕوتینەوە پێشوازى لە کەربەلا دەکات


لە گەڕى سیانزەیەمى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى نەورۆز ئێوارەى ڕۆژى هەینى پێشوازى لە کەربەلا دەکات و ئامانجى یانەکەى شارى سلێمانیش کۆکردنەوەى سی خاڵى دیکەیە بۆ هەگبەکەى.

نەورۆز، کە ئەم وەرزە بە دەستپێکێکى ئاگرین لە خولەکە دەرکەوتووە، ئامانجى لە یارییەکەى بەرامبەر کەربەلا لە بەردەم هاندەرانى شارى سلێمانى بردنەوەى یارییەکەى و سێ خاڵى دیکەیە تاوەکو لە ڕکابەرییکردنى پلەکانى پێشەوە بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ هەردوو یانەش دوایین مەشقەکانیان بۆ یارییەکەى سبەى ئەنجام دەدەن کە بڕیارە کاتژمێر 19:30 لە یاریگەى نەورۆز دەستپێبکات.

هەرێز جەمال

Thu Nov 05 2026

Loading related news...