شێروانە بەشداریی خولی پلە دووى عێراق دەکات



یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، یانەی شێروانەی بۆ ڕیزی خولی پلە دووەکان سەرخست و یانەکەی شاری کەلار ئەم وەرزە بەشداریی خولی پلە دووی عێراق دەکات.

ئێستا مەحموود مەجید ڕاهێنەرایەتی شێروانە دەکات، کە ئەزموونێکی زۆری لە خولە عێراقییەکاندا هەیە، هاوکات هەڵمەت عادل یاریزانی دێرینی یانەکەش یاریدەدەری ڕاهێنەرە.

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ماوەیەک یانەی شێروانەی خستە چاوەڕوانی و ئامادەباشییەوە، چونکە گومان لەوە هەبوو دووان لە یانەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق نەتوانن بەشداریی خولی پلە دووی عێراق بکەن، بۆیە دوای کشانەوە و نە توانایی یەکێک لەو یانانە، ڕاستەوخۆ یانەکەی گەرمیان، گەورەی کەلار بەفەرمی بۆ خولی پلە دوو سەرخرا.

بەڵام ئەوەی گرنگە، یانەکەی گەرمیان چاوەڕوانی دەستی یەکێتیی تۆپی پێ نەبوو، لە 18ی مانگی 10وە دەستی بە ئامادەکاری کردووە، چونکە ئەگەر خولی پلە دووی عێراقیش نەبێت، ئەم یانەیە لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوو خولی نایابی کوردستان دەست پێ بکاتەوە و بەشدار بن، بۆیە ئامادەکاریی و ڕاهێنانەکانیان دەمێکە دەست پێکردووە، بەم نزیکانەش دەست بە چالاکییە عێراقییەکان دەکەن و بە گوتەی خۆیان، لە ڕووی جەستەیی و کارگێڕی و هونەرییەوە ئامادەن بۆ کێبڕکێی یانە بەشدارەکانی دیکە.

بابەتی خولی نایابی کوردستانیش، تاوەکو ئێستا بەهۆی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانەوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی لەسەر نەدراوە، بۆیە دەکرێت هەموو سەرنجی شێروانە لەسەر خولی پلە دووی عێراق بێت، تاوەکو لێرەش لە ناوخۆی هەرێم بڕیارێک لەبارەی خولی نایابەوە دەدرێت.

شێروانە یانەیەکی ئاسایی نییە، هەموو وەرزێک لە گوڕوتینی گەرمیانەوە بەشداریی لە خولەکاندا دەکات، پێشتر نازناوەکانی سوپەری کوردستان و خولی نایابی کوردستانیشی بەدەستهێناوە، یاریگەی تایبەت بە خۆشیان هەیە کە

هەرێز جەمال

Sun Nov 08 2026

Loading related news...