
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، لەوانەش بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، هۆشدارییان ئاڕاستەی ئێران کرد سەبارەت بە هەر کردەیەکی دوژمنکارانە لەسەر خاکی وڵاتەکانیان، دوای ئەوەی لەندەن ڕایگەیاند، پێدەچێت سوپای پاسداران ڕۆڵی هەبووبێت لەو ڕووداوە ئەمنییەی لە بنکەی ئاسمانیی فێرفۆرد ڕوویدا.
هەر هەوڵێک لەلایەن ئێرانەوە بۆ هەڕەشەکردن، بێدەنگکردن، تۆقاندن، گێچەڵپێکردن، زیانگەیاندن یان ناچارکردنی تاکەکان لەسەر خاکی ئێمە، جا چ لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بێت یان هەر ڕێگەیەکی دیکە، قبووڵکراو نییە.
لە 27ـی ئەیلوولدا، جووتیارێک لە نزیک بنکەی فێرفۆرد، پۆلیسی بەریتانیای ئاگادارکردەوە، کە کۆمەڵێک کەس و چەند ڤانێکی سپی بینیبوو سەرقاڵی چالاکی گوماناوی بوون.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا جۆری مەترسییەکە بەتەواوی ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵام بەگوتەی بەرپرسان هیچ ماددەیەکی تەقەمەنی لە ناو ڤانەکاندا نەدۆزراوەتەوە، تەنیا بڕێک بەنزین تیایاندا دۆزراوەتەوە.
سەرەڕای لێکۆڵینەوەیەکی فراوان، هەشت گومانلێکراو کە لە ڕۆژانی دواییدا دەستگیرکران، لەنێویشیاندا هاوڵاتییەکی بەریتانی-ئێرانی، هەموویان بە کەفالەت ئازادکراون و تاوەکو ئێستاش هیچ تۆمەتێکی فەرمییان ئاڕاستە نەکراوە.
لای خۆیەوە ئێران ڕایگەیاندووە، ئەو جۆرە تۆمەتانە بێبنەمان و چەند لایەنێک هەوڵدەدەن ئێران تێوەبگلێنن.
تاران ڕەتیدەکاتەوە دەستی هەبووبێت لە هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سەربازى لە بەریتانیا
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا فڕۆکەى B-1ـى لە بنکەى فێرفۆردى بەریتانیا کشاندەوە

.jpg)

.jpg)
