وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا فڕۆکەى B-1ـى لە بنکەى فێرفۆردى بەریتانیا کشاندەوە
پوختەی هەواڵەکە
- مەترسی ئەمنی لەسەر بنکەکانی ئەمریکا لە بەریتانیا دروستبووە
- ئەمریکا فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی B-1ـی لە بنکەی فێرفۆرد لە بەریتانیا کشاندووەتەوە
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، واشنتن ئاگاداری پیلانێکی پەیوەست بە ئێران بووە، بۆ بەئامانجگرتنی بۆمبهاوێژەکان و کوشتنی کارمەندانی بنکەی فێرفۆرد
ئایا ئێران هەوڵی بە ئامانجکردنی داوە؟
بنکەی ئاسمانیی فێرفۆرد لە بەریتانیا، لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا ڕووبەڕووی هێرشکردنی گوماناوی بووەوە کە کاردانەوەی گەورەی ئەمنی و سیاسی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، ئەم بنکەیە گرنگییەکی ستراتیجی هەیە، چونکە لەلایەن هێزی ئاسمانیی ئەمریکاوە بۆ فڕینی فڕۆکە بۆمبهاوێژە قورسەکانی بەکاردێت.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئاندی بێرنهام، ڕایگەیاند، ئاماژەی بەهێز هەن کە پیشانی دەدەن ئێران لە پشت ئەم پیلانەوە بووبێت یان لە ڕێگەی بریکارەکانیەوە هەوڵی ئەنجامدانی دابێت، بەڵام هەر زوو ئێران ڕەتیکردەوە دەستی لە هێرشەکەدا هەبێت.
فڕۆکە زەبەڵاحەکە
سوپای ئەمریکا لە ئێستادا خاوەنی 45 فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆریB-1 ـە و 12 فڕۆکەیانى لە بنکەى ئاسمانیی فێرفۆرد جێگیر کردبوو، بە گوتەى بەرپرسانى پنتاگۆن، هەرچەندە فڕۆکەکانیان گەڕاندووەتەوە بۆ بنکە سەرەکییەکانیان لە ناوخۆی ئەمریکا، بەڵام هێشتا توانای تەواویان هەیە لە ناو خاکی ئەمریکاوە هێرشی جیهانیی خێرا لە هەر شوێنێک پێویست بێت ئەنجام بدەن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
تاران ڕەتیدەکاتەوە دەستی هەبووبێت لە هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سەربازى لە بەریتانیا
1 کاتژمێر پێش ئێستا