
پەکەکە لە ماوەی دوو مانگدا 18 ئەشکەوت و پەناگەی چۆڵکردووە.
حکومەتى تورکیا: ئەشکەوتەکان مەترسی بوون بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەمان.
لە چوارچێوەی ڕادەستکردنی ئەشکەوت و پەناگەکان بە سوپای تورکیا و بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیای فەرمیی وڵاتەکە لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویکردوونەتەوە، پەکەکە تاوەکو 18ـی ئەم مانگە 14 ئەشکەوت و حەشارگەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵکردووە.
بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ئەشکەوت و پەناگەکان دەکەونە ناوچەی خواکوڕک لە هەرێمی کوردستان.
بریتیین لە هەریەک لە گردی جگەر، شەریف، عەلیشێر، کەندەکۆڵا، پاژک، جبەخانەی باران، خنێرە/نەخۆشخانە، بەرگدرووخانە، مەزڵووم دۆغان، بەڕێوەبەریی پراکتیکی، جبەخانە، یوسف-ئاسایش، هێمن و جەسوور.
پاش چۆڵکردنیشیان لە لایەن پەکەکەوە.
سوپای تورکیا ئەشکەوتەکانی تەقاندووەتەوە و تێکی داون بەشێوەک جارێکی دیکە بەکارنەهێنرێنەوە.
چۆڵکردنی پەناگەکان لە خواکوڕک پاش چۆڵکردنی چوار ئەشکەوت و پەناگەی دیکە دێت.
بە ناوەکانی خەبات، یاژک، سەبری و سەسۆن لە ناوچەی بازێی سەربە مەتینا تاوەکو هەشتی تشرینی یەکەمی2026 .
سەرچاوە ئەمنییەکان چۆڵكردنی ئەشکەوت و پەناگەکان بە پێشهاتی ئەرێنی ناودەبەن و بە قۆناغێکی گرنگ لە تەواوکردنی قۆناغی چەکداناندا ناوی دەبەن و دەڵێن، کەمپەکان مەترسیی بوون بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەمان و ئەم هەنگاوە ڕۆڵی دەبێت لە بە هێزکردنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیادا.
سەرچاوەکان دەشڵین ئەم پێشهاتە هەنگاوێکی دیکەى تێکەڵبوونەوەی ئەندامانی پەکەکە بە کۆمەڵگە نزیک دەکاتەوە کە لە چوارچێوەی یاسای پڕۆسەکەدا دەگەڕێنەوە وڵات.
ڕۆژنامەی تورکیا: دەستپێکی هەنگاوە کردەییەکانی پڕۆسەکە ڕەنگە بکەونە ساڵی ئایندە
ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: پڕۆسەی چارەسەری بێ ئۆجەلان پێش ناکەوێت