ئەمریکا ڕێکاری توندی گرتووەتەبەر بەرامبەر دەستڕاگەیشتنی چین بە چیپەکان.
شکستی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکان تواناکانی بۆ ڕێککەوتنی لەگەڵ چین سنووردار کردووە.
لە کاتێکدا هەردوولا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی داهاتووی ژیریی دەستکرد دەدەن، ئەم ململانێیە لە ماوەی ڕابردوودا تێکەڵ بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوخۆی ئەمریکا وەک هەڵبژاردنی نیوەی خول و قەیرانە بازرگانییەکان بووە، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر لووتکەی چاوەڕوانکراوی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکى چین لە کۆنگرەی "ئەیپێک" دەبێت.
ئەو چیپانەی کۆمپانیای ئێنڤیدیا دروستیان دەکات.
بزوێنەری سەرەکیی پەرەپێدانی تەکنۆلۆجیای ئەم سەردەمە و سیستمە خودکارەکان و پیشەسازییە پێشکەوتووەکانن.
هەر لایەنێک خاوەن یان دروستکەری سەرەکیی ئەم پارچە هەستیارانە بێت.
دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ئابووریی جیهانی و هێزی سەربازیی داهاتوودا دەبێت.
هەر بۆیە واشنتن ئەم بوارە بە کلیلێکی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەزانێت.
ئەمریکا لە چەند ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕێکاری توندی گرتووەتە بەر بۆ کۆنتڕۆلکردنى ئەم چیپانە.
لەوانە ڕێگریکردن لە فرۆشتنی بە چین.
یان ڕێگەدان بە فرۆشتنى بەو مەرجەى ئەمریکا بەشداربێت لە قازانجى پارەکە.
وەک ئەوەى ترەمپ ڕێگەی بە کۆمپانیای ئێنڤیدیا دا هەندێک لە چیپەکان بە چین بفرۆشێت.
لە بەرامبەر ئەوەى بەشێکى داهاتەکەی بۆ حکومەتی ئەمریکا بێت.
لە پاڵ دروستکردنی فشاری بەردەوام لەسەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
تاوەکو پابەند بن بە ستراتیجییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاوە.
دۆخەکە چەندین لایەنی ئاڵۆزی بەخۆوە بینیوە.
لە ململانێی دوو زلهێزەکەى دونیا لەسەر پرسی چیپەکان.
تێوەگلانی ناوی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشوو و هاودامەزرێنەری کۆمپانیای ئێنڤیدیا، جێنسن هوانگ لە پرسە هەستیارەکاندا، فشاری زیاتری لەسەر کۆشکی سپی دروست کردووە، دوای ئەوە تۆمەتبارکرا بە هەبوونی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ سیخوڕێکی چیندا و ناچاربوو دەست لە پۆستەکەی بکێشێنێتەوە.
لە کاتێکدا چین ئەم دەنگۆ و تۆمەتانە بە "گەمەی سیاسی و بێبنەما" و هەوڵێک بۆ "گۆشەگیرکردنی تەکنۆلۆجی" ناو بردووە، لەو بارەیەوەش وەزارەتی دەرەوەی چین ڕەخنەی توند لەوانە دەگرێت کە ئەم بابەتانە باس دەکەن.
شارەزایانی بوارەکە بۆچونیان وایە پەکین پێشوازی لە کەسایەتیی بیزنسکارانە و مامەڵەکارى وەک ترەمپ دەکات، چونکە ترەمپ لە چاو سەرکردە دیموکراتەکان کاتێکی کەمتر بۆ بابەتی وەک مافی مرۆڤ تەرخان دەکات و زیاتر سەرنجی لەسەر بازرگانی و داهاتە؛ هەرچەندە ئاڵۆزییە سیاسییەکانی ناوخۆی ئەمریکا، ئێستا کار لە پێگەی گفتوگۆکانی دەکات.
لە کۆتاییدا جەنگی چیپە زیرەکەکان تەنیا کێبڕکێیەکی بازرگانی نییە، بەڵکو شەڕێکی ستراتیجییە بۆ قەڵەمڕەوی جیهانی. لە کاتێکدا لووتکەی سەرکردەکانی ئەمریکا و چین لە ئەیپێک نزیک دەبێتەوە، بەڵام قەیرانە ناوخۆییەکانی ئەمریکا و پرسی کۆنتڕۆڵی تەکەلۆجیا وایکردووە داهاتووی ڕێککەوتنەکان نادیار و پڕ لە گرژیبن.