پەرلەمان لە مەرجەعى سیاسییەوە بۆ چەقى ململانێ

پەرلەمان لە مەرجەعى سیاسییەوە بۆ چەقى ململانێ

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • پەرلەمانی كوردستان تاكە مەرجەعی سیاسی و دەستوورییە بۆ بریاردان لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان.

  • لایەنەکان داوا دەکەن پەرلەمان وە دامەزراوەیەکى نیشتمانی دوور لە ململانێى مامەڵەى لەگەڵدا بکرێت.

  • شێوازى مامەڵەى ئێستا لەگەڵ پەرلەمان لێکترازانى دروستکردووە.


پەرلەمان وەک دەزگایەکی سیاسیی داڕێژەری یاسا بۆ دەسەڵاتێکی دیموکراسی گرنگ و پڕ بایەخە، پەکخستن یاخود پەراوێزخستنى ئەم دەزگایە کۆی دەسەڵاتی سیاسی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و بەهایەک بۆ ئیرادەى دەنگدەر ناهێڵێتەوە.

پەرلەمان و ئۆپۆزسیۆنێکی کارا تەواوکەری پڕۆسەی سیاسیین لە هەر وڵات و هەرێمێکدا، پەرلەمان بەبێ ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز و کارا، چالاک و زیندوو نابێت.


مەرجەعبوونى پەرلەمان

  • بەگوێرەى یاسا پەرلەمانی كوردستان، تاكە مەرجەعی سیاسی و دەستوورییە بۆ بریاردان لەسەر پرسە چارەنووسسازەكانی.

  • لە ڕووی یاساییەوە چەتری كۆكەرەوەی سەرجەم بیر و بۆچوونە جیاوازەكانە.

  • تاكە دامەزراوەیە شەرعییەتی ئەوەی هەبێت بەناوی سەرجەم هاونیشتمانییانەوە بڕیار بدات.

عوسمان کاروانى، ئەندامى مەکتەبى سیاسیی یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان:

پەرلەمان دامەزراوەیەکى نیشتمانییە دەبێت دوور بێت لە ململانێى سیاسى و وەک دامەزراوەیەکى نیشتمانیى باڵا مامەڵەى لەگەڵ بکرێت.

پەرلەمان سێ ئەرکى سەرەکیى هەیە:

  • دەرکردنی یاسا.

  • گفتوگۆ و پەسەند کردنی بودجە.

  • چاودێریی کارەکانى حکومەت.

لە نەبوونى دەستووردا، پەرلەمان کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی مافی هاونیشتمانییان و بەڕێوەبردنی وڵات، بەڵام لە 35 ساڵى ڕابردوودا ئاستەنگیى سیاسى بۆ پەرلەمان دروستکراوە و نەیتوانیوە ئەرکەکانى جێبەجێبکات.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

پــەرلــەمــانــى کــوردســتــان؛ سازان یان ترازان

د. یوسف گۆران: نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو.. بەڵام نەخۆشەکە مرد!

Loading related news...