لە بازگەی دارەمان گومرگ ماوە و شۆفێران دەهێڵرێنەوە

لە بازگەی دارەمان گومرگ ماوە و شۆفێران دەهێڵرێنەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • گرفتى ئەو شۆفێرانەى کاڵا بۆ ناوەڕاست و خوارووى عێراق دەگوازنەوە بەردەوامە.

  • پێشتر چەندین جار بەڵێن دراوە گومرگ نەکرێت و زوو کارەکانیان ڕاى بکرێت.

  • لە کاردانەوەى ئەوەدا شۆفێرانی بارهەڵگر لە سۆنەری بازگەی دارەمان لەسەر ڕێگەی کەرکووک – هەولێر گردبوونەوە.


گردبوونەوەی شۆفێری بارهەڵگرەکان بەهۆى ئەوەوە بوو ماوەیەکی زۆر بە بیانووى پشکنین دەهێڵرێنەوە لەکاتێکدا ئەوان بارەکانیان لە ناوخۆ بارکردووە و پێویست بە پشکنین ناکات.


گرفتى شۆفێرەکان:

  • گرفتی سۆنەر و پشکنینی بارهەڵگرەکان.

  • هەر کاڵا و بار و شمەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە بچێتە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، گومرگ دەکرێت.

  • بە پێچەوانەوە کاتێک بارەکان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێن، بۆ نموونە بۆ پارێزگای کەرکووک، گومرگ ناکرێن.

بەردەوامى کێشەکەى بازگەى دارەمان لە کاتێکدایە، پێشتر چەندین بەڵێن و بڕیار بۆ هەڵگرتنى گومرگ لە بازگەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق دراوە. مانگى تەمموزى ڕابردوو دەستەی دەستپاکی شەش فەرمانبەری بازگەکەی بە تۆمەتى وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان، دەستگیرکرد.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

عەلى زەیدى مەفرەزەى دەروازە سنوورییەکانى لە بازگەکان کشاندەوە

پاش بەدواداچوونێکی کەناڵ8؛ وەرگرتنی باج لە کارگەکانی هەرێم ڕاگیرا

6 فەرمانبەری گومرگی نێوان کەرکووک و هەولێر بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکران

Loading related news...