ساڵى داهاتوو گۆڕانکارى لە بەشێک لە پرۆگرامەکانى خوێندن دەکرێت
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکارى لە پرۆگرامەکانى خوێندن بەردەوامە و بڕیاریانداوە گۆڕانکارى لە کۆمەڵێک لە پەرتووکی زانستەکان و بیرکارى و کیمیا بکەن.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى پەروەردە، ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەت گفتوگۆیان لەبارەى گۆڕانکارى لە بەشێک لە پرۆگرامەکانى، وانەی زانست و بیرکاری و کیمیا کردووە و بڕیاردراوە گۆرانکارى لەبەشێکیان بکرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، گفتوگۆکراوە لەسەر دەرئەنجامی کاری لیژنەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، تۆمارەکانی هەموو ناوەندی خوێندن لە کوردستان یەکدەخرێن و کار دەکرێت بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بەچاپی بگەیەنێت .
وەزارەتى پەروەردە ناوى ئەو پەرتووکانەى بڵاوکردووەتەوە کە گۆڕانکارى تێداکراوە، ئەوانیش پەرتووکى کوردى قۆناغى حەوتى بنەڕەتى، بیرکارى قۆناغى دوو و سێى بنەڕەتى، زانستى قۆناغى پێنج و حەوت و کیمیا و کۆمەڵناسى قۆناغى دەى ئامادەیی و مێژوو جوگرافیاى قۆناغى 12 ئامادەیی.
06/12/2024