
نیشتنەوەی ناچاریى فڕۆکەکان بەهۆى دەنگۆى بوونى بۆمب بووە.
سێشەممەى ڕابردووش هەمان دەنگۆ هەبوو، بەڵام دواتر درۆ دەرچوو.
دەسەڵاتدارانی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند، نزیکەی نۆ فڕۆکەى مەدەنی بە ناچارى نیشتوونەتەوە دوای ئەوەى هەڕەشەی بۆمب لە ئارادا بووە.
فڕۆکەیەکی جۆری ئەیرباس A320 کە لە ڕێگای دبلنەوە بەرەو ڕۆما دەڕۆیشت، دوای هەڕەشەی بۆمب، بەرەو بنکەی ئاسمانیی ئیڤرۆ لە فەرەنسا لایدا.
لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین.
فڕۆکەیەکی ئایر لینگوس لە نزیک پاریس پێچیکردووەتەوە دوای ئەوەی باری نائاسایی لە ناوەڕاستی فڕیندا ڕاگەیێنرا.
بەهۆی زنجیرەیەک هەڕەشەی بۆمبڕێژکراوەوە، سێ فڕۆکە لە بولگاریا بە شێوەیەکی بەپەلە نیشتنەوە.
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی پۆڵەندی کە لە وارشۆوە فڕى بوو، دوای ڕاپۆرتێک لەسەر چالاکییەکی گوماناوی، ناچار بوو لە فڕۆکەخانەی برۆکسل بنیشێتەوە.
چوار فڕۆکە ئامادەکاری دەکەن بۆ نیشتنەوەی بەپەلە لە فڕۆکەخانەی پراگ دوای ئەوەی هەڕەشەی بۆمبیان لێکرا.
ڕۆژی سێشەممە نزیکەی 10 فڕۆکەی مەدەنی کە بەرەو فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا دەڕۆیشتن، هەڕەشەی بوونى بۆمبیان تێدا کرا دواتر دەرکەوت درۆیە. ئەمەش بووە هۆی داخستنی فڕۆکەخانەیەک لە وارشۆ بۆ ماوەیەکی کورت و هەڵفڕینى فڕۆکە جەنگی بەسەر ڕۆمادا.
لەسەر هیچ کام لە فڕۆکەکان هیچ تەقەمەنییەک نەدۆزراوەتەوە، کە دوای نیشتنەوەیان گەڕانی وردیان بۆ کراوە.
