
زینەدین زیدان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، بە فەرمی بەشداری نەکردنی کیلیان ئێمبابێی لە یارییە چاوەڕوانکراوەکەی بەرامبەر ئیتاڵیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا پشتڕاستکردەوە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە ئێمباپێ هەستی بە هەندێک ئازار و ناڕەحەتی جەستەیی کرد، بەتایبەت لە ناوچەی ماسوولەکاندا، کە وایکرد پشکنینی پزیشکی پێویست بۆ پاراستنی سەلامەتیی یاریزانەکە ئەنجام بدرێت.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە گشتییەکەیدا کە پێش دەستپێکردنی یارییەکە ئەنجامدرا، ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە جەختیکردەوە کە سەرەڕای خواستی زۆری یاریزانەکە بۆ بەشداریکردن، بەڵام ستافی تیمی نیشتمانی بڕیاریان داوە هیچ مەترسییەک لەسەر تەندروستیی ئێمباپێ دروست نەکەن، بەو پێیەی وەرزەکە هێشتا درێژە و پێویستە بە وردی مامەڵە لەگەڵ باری جەستەیی یاریزانەکاندا بکرێت.
سەرچاوەی رۆژنامەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە ئێمباپێ نەیتوانیوە بەشدار لە دواین ڕاهێنانی بەکۆمەڵی هەڵبژاردەکەدا بکات و تەنها لە هۆڵی وەرزشیدا چارەسەری پێویستی وەرگرتووە.
لە لایەکی ترەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵ سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئێمباپێ و زیدان لە میدیاکاندا بڵاوبووبوونەوە، بەتایبەتیش بە گشتی باسیان لەوە دەکرد کە هەڵبژاردەکە و ستافی راهێنەران کێشەیان هەبووە لە ڕووی بەرێوەبەردنی کارەکانیان، بەتایبەت دوای ئەوەی فەرەنسا لەلایەن یوێفا سزادرا بەهۆی پابەند نەبونیان بە کۆمەڵێک یاسا و ڕێسا، کە بڕی 10 هەزار دۆلار سزای دارایی دران.
ئێستا ستافی فەڕەنسا هەموو شتێکیان ڕێککردووەتەوە و رایانگەیاند ئەوەی میدیاکان باسیەکە ڕااست نییە و تەنیا دەنگۆیە تاوەکو هەڵبژاردەکە ناشرین بکەن.
زیدان هیوای خواست کە کاپتنی هەڵبژاردەکەی لە کاتی یارییەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا بەرامبەر تورکیا بە تەواوی ئامادە بێت و بگەڕێتەوە ناو پێکهاتەی سەرەکی، بە مەرجێک پشکنینە پزیشکییەکان ڕێگەی پێبدەن. بەم شێوەیە، فەڕەنسا دەبێت بەبێ توانا هێرشبەرە سەرەکییەکەی ڕووبەڕووی ئیتاڵیا ببێتەوە لەم تاقیکردنەوە قورسەدا.