
نەک هەر بابەتی دوورخستنەوەی کاریک لە ئارادایە، بەڵکو مان یونایتد دەفرۆشرێت
کارگێری مانچێستەر یونایتد گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە دەبێت ئۆڵدترافۆرد گەورەتر بکەن، وەکو چۆن هاندەران لە یارییەکەی ئەستۆن ڤێلا بە تیفۆی گورە داوایان کرد و گوتیان: “ئێمە خاوەنی نوێمان دەوێت، خاوەنەکانی مان یونایتد دەبێت بگۆڕدرێن."
خێزانی بەناوبناگی گلەیزەرز لە ساڵی 2005ـەوە خاوەنی بەشێکی زۆری پشکەکانی مان یونایتدن، لەم چەن ساڵەی دواییدا کە مان یونایتد ئاوای لێهاتووە و بارودۆخی گۆڕاوە، بەردەوام هاندەران گلەییان لێیان هەبووە.
بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، دەبێت خاوەنەکان بچنە دەرەوە، وە سێر جیم رادکلیف، کە ملیاردێری بەناوبانگی بەڕیتانیایە و لە 2024 بەشێکی پشکەکانی یونایتدی کڕی، بەڵام هیچ نەگۆڕا و هەر نەیتوانی گۆڕانکاریی دروستبکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سکای سپۆڕتس خاوەنەکان، واتە خێزانی گلەیزەرز، مان یونایتدیان بە 5 ملیار پاوەند دیاریکردووە، هەر ملیاردێرێک بیەوێت ئەم یانەیە بکڕێت دەبێت 5 ملیار پاوەند بدات.
ئەوەی بەربژێرێکی دیارە کە خواستی زۆرە ئەم یانەیە بکرێتەوە، شێخ جاسمی قەتەڕیە، دەمێکە ئارەزوو دەکات یانەکە بکڕێتەوە، بەڵام هەر نەگەیشتنە ڕێککەوتن، پێشبینینیەکان وا دەخوازن کە مان یونایتد لە ساڵی 2027 دەفرۆشرێت و سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات.