
لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار یەکێک لە کوشندەترین هێرشەکان کرایە سەر خاکی سعودیە و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕیاز 12 کەس کوژران و بەسەدان کەسی دیکە برینداربوون، هاوپەیمانیی سعودیەش بەڵێنی وەڵامێکی تووند بە حوسییەکانی یەمەن دەدات.
بەگوێرەی دوو سەرچاوەی دیکە کە قسەیان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە، لە نێو ئەو کەسانەی برینداربوون ژمارەیەک کەس هەن ویستویانە بڕۆنە مەککە و ڕێوڕەسمی عومرە ئەنجامبدەن.
هەر لەسەر ڕووداوەکە، تورکی ئەل مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی گشتی دەڵێت: "هێرشە ترسنۆکانەکەی حوسییە تیرۆریستەکان بووەتە هۆی کوشتن و برینداربوونی هاوڵاتییان و ستافی فڕۆکەخانەکەش، ئەمە بەتەواوی تاوانی جەنگە".
ئەم هێرشە بە کوشندەترین هێرش دادەنرێت بۆ سەر سعودیە ڕوویدا بێت لە ساڵی 2015 وە تاوەکو ئێستا، ئەو کاتەش ئەندامێکی داعش بۆمبێکی خۆکوژی تەقاندەوە و بەهۆیەوە 21 کەسی لە مزگەوتێکی شیعەکان لەو وڵاتە کوشت.
لوتکەی سێقۆڵی لە ڕیاز؛ سعودیە، تورکیا و پاکستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حووسییەکان کۆدەبنەوە
نەتەوەيەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە هێرشی حووسييەکان لە يەمەن

.jpg)

.jpg)
