
بانکی ناوەندیی عێراق، داوا لەو کۆمپانیا و بازرگانانە دەکات کە لەپێش حەوتی ئەم مانگەوە بۆ هاوردەکردنى کاڵا و شمەک داوای دۆلاریان کردووە، سەردان بکەن، بازرگانێکیش دەڵێت: بڕیارە ئەو بازرگانانەى پێش ئەو وادەیە داواى دۆلاریان کردووە ، لەبریى 152 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک، بە 132 هەزار دینار دۆلاریان پێبدرێت.
سیروان محەممەد، بازرگان لە سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، هەموو ئەو بازرگانانەى پێش 7ـی مانگ داوای دۆلاریان کردووە، بڕیاروایە قەرەبوو بکرێنەوە و دۆلاریان بە 132 هەزار دینار پێ بدرێت لەبرى 152 هەزار دینار".
ڕاشیگەیاند ،"یەکێتیى ژوورە بازرگانییەکان لەلایەن بازرگانانەوە ئاگادار کراوەتەوە، بەشێکى زۆریان تووشى زیانى دارایی زۆر بوونەتەوە، کە حەواڵە داراییەکانیان دواکەوتووە و پێویستە بانکى ناوەندی بە 132 هەزار دینار دۆلاریان بۆ هەژمار بکات نەک 152 هەزار دینار".
ئەوەشى دووپاتکردەوە، بەشێک لەو بازرگانانە، کاڵاکانیان گەیشتووە و هەندێکى لە ڕێگایە و هەندێکى لە بەندەرى عەقەبەیە، کە ماوەیەکى زۆرە ماوەتەوە، بەوهۆیەوە تووشى پێبژاردنى دارایی بوون.
سیروان محەممەد باسى لەوەشکرد، بەهۆى دابەزاندنى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار لە 132 بۆ 152 هەزار دینار و زەریبە و باجى گومرگیشەوە ئۆتۆماتیکى نرخى کاڵا و پێداویستییەکان لە 18% زیادى کردووە، واتە لەپاش حەوتى ئەم مانگەوە هەر کاڵایەک داخڵ بکرێت نرخەکەى 18% لەسەر هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان و هاوڵاتییانى عێراق زیاد دەکات
دیلان غەفور بۆ کەناڵ8: بەهای 100 دۆلار لە بودجەی 2027 بە 150 هەزار دینار دیاریکرا
بەهای دۆلار دوای بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی بۆ 158 هەزار دینار دابەزی



.jpg)