
لە نوێترین ڕاپۆرتدا کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکراى کرد، لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل 280 جار هێزی بردووەتە ناو خاکی سووریا و ئۆپراسیۆنی کردووە.
نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، بەشێک لەو دەستگیرکراوانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادکراون، گوتوویانە لە زیندانەکان ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان بوونەتەوە.
بەگوێرەى ڕاپۆرتەکە، دەستگیرکراوەکان ناچارکراون بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەپێوە بوەستن، سەگیان تێبەردراوە و هەڕەشەی ئازاردانی کەسوکاریان کراوە.
لە دواى ڕووخانى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا لە هەشتی کانوونی یەکەمی2024، ئیسرائیل بە پاساوى پاراستنى ئاسایشى ناوچە سنوورییەکان، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانى چڕکردووەتەوە.
تورکیا: هێرشەکانی ئیسرائیل لە سووریا قبوڵ نەکراون
مۆبایلی سەربازێکی سوپای ئیسرائیل لە سووریا دڵەڕاوکێی دروستکردووە




