تورکیا: هێرشەکانی ئیسرائیل لە سووریا قبوڵ نەکراون

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • تورکیا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی زهور لە ئیدلیب بە زیانگەیاندن بە ژێرخانی سووریا ناو دەبات
  • ئەنقەرە: پێشێلکردنی سەروەریی سووریا مایەی قبوڵکردن نییە.
  • تورکیا: لە کاتی هێرشەکە و پێشتریش سەربازمان لە بنکەکەدا نەبووە
  • ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، بە بیانووی ئامادەیی سەربازیی تورکیا تێیدا، فڕۆکەخانەی سەربازی زهوریان لە ئیدلب بۆردوومان کرد، کە تەنیا 70  کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دوورە.

لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـى ئابى 2026، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەکەی ئیسرائیل، زیانگەیاندنە بە ئاسایش، سەقامگیریی، یەکبوونی وڵات و ژێرخانی سووریا.


پەیام و نیگەرانییەکانى ئەنقەرە ڕوونە

  • لە کاتی هێرشەکەی ئیسرائیل و پێشتریش، هیچ سەربازێکیان لە بنکەکەدا نەبووە.
  • وەزارەی بەرگریی: هەمیشە جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە پێشێلکردنی یەکێتیی خاک و سەروەریی سووریا مایەی قبوڵکردن نییە.
  • وەزارەتی بەرگریی تورکیا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، هەنگاوی کردەیی بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بگرێتەبەر و ڕێگە نەدرێت ئەو وڵاتە ڕەوایەتی بە هێرشەکانی بدات.
  • وەزارەتی بەرگریی تورکیا: بەردەوام دەبن لە پشتیوانییکردن لە بەهێزکردنی سەروەریی سووریا و پاراستنی سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکەکەی.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانیی ڕۆژە چوارشەممە، بنکەی ئاسمانیی سەربازیی زهور، لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە ڕێگەی هەشت هێرشی ئاسمانییەوە بە ئامانج گیرا و تەلەڤزیۆنی فەرمیی سووریا ئاماژەی بەوەکرد زیان بە ژێرخانی فڕۆکەخانەکە گەیشتووە و هیچ قوربانییەکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

دواتریش تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا پەرەسەندنی ناپێویستن و ڕێگرن لەبەردەم سەقامگیربوونی ناوچەکە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/226691

https://channel8.com/kurdish/news/226714

https://channel8.com/kurdish/news/226716

https://channel8.com/kurdish/news/226691

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا