ناردنى پڕۆژەیاساى بودجە بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران دواخرا

رێبوار حەمەوەیس3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • ڕێکنەکەوتنى لایەنەکانى نێو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت، ناردنى پڕۆژەیاساى بودجەى 2027 ی بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران دواخست.

  • لایەنەکان ڕێککەوتوون 15ـى مانگى تشرینی دووەم پڕۆژە یاساکە بنێرنە ئەنجوومەنى نوێنەران.


سەرچاوەیەک لە لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـى ڕایگەیاند، ناردنى پڕۆژەیاساى بودجە لە ئەنجوومەنى وەزیرانەوە بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران، دوادەکەوێت بۆ 15ـى مانگى داهاتوو، لەبەرئەوەى لایەنەکانى نێو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت، لەسەر ناوەڕۆکى پڕۆژەیاساکە ناکۆکن.


سەرچاوەیەک بۆ کەناڵ8 :

  • پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا یەکێکى دیکەیە لە ناکۆکییەکان.

  • بە گوتەى ئەو سەرچاوەیە، مەرج و داواکارییەکان لەسەر هەرێمى کوردستان قورسبوون.

  • لەوانەش؛ بەغداد داواى 445 هەزار بەرمیل نەوت و داهاتى ناوخۆ و باج و ڕسوومات دەکات.

  • هەرێمى کوردستان بەو داواکارییانە ڕازى نییە.

  • پشکى هەرێمى کوردستان لە دامەزراندنى گرێبەستەکان و دامەزراندنى نوێ، بەندە بە ڕێککەوتن لەسەر پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا.

ناکۆکییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق

دوێنێ شاندێکى حکومەتى عێراق، کە پێکهاتبوو لە موحسین مەندەلاوى، جێگرى سەرۆکوەزیران بۆ کاروبارى وزە و وەزیرانى نەوت و کارەبا و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبووەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8 کۆبوونەوەکە بێ ئەنجامبووە و تەنیا ڕێککەوتن لەسەر خشتەیەکى زەمەنى کراوە بۆ چارەسەرکردنى دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان.

لە ماددەى 10ـى پڕۆژە یاساکەدا پشکى هەرێمى کوردستان بە 12.7 دیاریکراوە و ژمارەیەک مەرج و داواکاریش بۆ هەرێمى کوردستان دانراون، لەوانە ڕادەستکردنى 400 هەزار بەرمیل نەوت، غازى زیادەى بەرهەمهێنراو، پاکتاوکردنى قەرزەکانى (تى بى ئاى) و ڕادەستکردنى داهاتى نانەوتى.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق 30 ڕۆژ وەرزى یاسادانانى درێژکردەوە

Loading related news...