
بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێشخەرییەکى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ پێکهێنانى حکومەت ڕاگەیاند و لەکۆتاییدا دەستەواژەى "بڕنەوەکەشم دەوێت"ـى بەکارهێنا.
بەکارهێنانى ئەو دەستەواژەیەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەى زۆرى دروستکرد، دواتر لە پانێڵى تایبەتى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پرسیارى ئەو بابەتەى لێکرا و ئەویش ڕوونکردنەوەیدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەولێر و لە دیداری ساڵانەی مێری، لەبارەی زۆر بابەتی ناوخۆی، ناوچەیی و جیهانی گفتوگۆی لەگەڵ کرا.
لەبارەى پێکهێنانى حکومەتەوە، دوا پەیامی دایە بەرپرسانی پارتی و داوای لێکردن کە بە نیازێکی باش و پاکەوە بێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و گوتى "دڵی یەکێتی بۆ دووبارە دانیشتن و لێکتێگەیشتن زۆر پاکە و ئامادەی هەنگاوی کردارین لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای گەلی کوردستان".
بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ پارتى: کێشەکانمان بچووکن و بە نیەتێکى پاکەوە وەرنەوە سەر مێزى گفتوگۆ
هۆشیار سیوەیلی: دەستپێشخەرییەک لەلایەن سەرۆک بافڵ تاڵەبانییەوە بێت کاریگەرتر دەبێت