هۆشیار سیوەیلی: دەستپێشخەرییەک لەلایەن سەرۆک بافڵ تاڵەبانییەوە بێت کاریگەرتر دەبێت

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • کاردانەوەى گوتەکانى بافڵ جەلال تاڵەبانى لە دیدارى مێرى بەردەوامە.
  • بەرپرسێکى باڵاى پارتى پێشوازى لە دەستپێشخەرییەکەى دەکات.
  • بافڵ جەلال تاڵەبانى لەبارەى پێکهێنانی کابینەى دەیەم دەستپێشخەرى بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن کرد.

لەو بارەیەوە هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، هەر دەستپێشخەری و قسەیەکی باش بەئاڕاستەی پێکهێنانی حکومەت و لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان دەستپێشخەریی باشن، بەتایبەت کە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بێت کاریگەرتر دەبێت. هیوایخواست، لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو دەستپێشخەرییە بکەوێتە بواری کردارییەوە.


ناوەڕۆکى لێدوانەکەى بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارى مێرى:

  • کاک قوباد تاڵەبانی و کاک مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی زۆر باشیان پێکەوە کردووە.
  • دڵی یەکێتی بۆ دووبارە دانیشتن و لێکتێگەیشتن زۆر پاکە.
  • دەبێت ئێمەش لە ناوخۆی خۆماندا ڕێککەوتن بکەین بۆ پاراستنی قەوارەکەمان.
  • ئامادەی هەنگاوی کردارین لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای گەلی کوردستان.

لە یەکەم ڕۆژی دیداری ساڵانەی مێری، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پانێڵێکدا بەناونیشانى "بونیادنانی کوردستانێکی بەهێزتر؛ یەکڕیزیی و ئاسایش و هاوبەشی هەرێمی" قسەى کرد و بە ڕوون و ڕاشکاوى چەندین پرسى گرنگى خستەڕوو.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ پارتى: کێشەکانمان بچووکن و بە نیەتێکى پاکەوە وەرنەوە سەر مێزى گفتوگۆ

بافڵ تاڵەبانی لە دیداری مێری: بۆ ئێرانیش پرۆسەیەکی ئاشتی هاوشێوەی ئەوەی تورکیا دەستپێدەکەین

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا