بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ پارتى: کێشەکانمان بچووکن و بە نییەتێکى پاکەوە وەرنەوە سەر مێزى گفتوگۆ
پووختەى هەواڵەکە:
- بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
- داوای خێرا دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوانیانی کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی: کاک قوباد تاڵەبانی و کاک مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی زۆر باشیان پێکەوە کردووە.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵی یەکێتی بۆ دووبارە دانیشتن و لێکتێگەیشتن زۆر پاکە.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت ئێمەش لە ناوخۆی خۆماندا ڕێککەوتن بکەین بۆ پاراستنی قەوارەکەمان.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامادەی هەنگاوی کردارین لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای گەلی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانى بەشداریکردنى لە پانێڵێک لە دیدارى مێرى لە شارى هەولێر، پەیامێکى ئاڕاستەى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد و داوای خێرا دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوانیانی کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، و ڕایگەیاند "کێشەکانی نێوان هەردوولا بچوکن و بە ئاسانی چارەسەر دەبن. هاوکات تاڵەبانی بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بەشداربوونی لایەنە سەرەکییەکان گوتی "ئێمە نامانەوێت بەبێ ئێوە حکومەت پێکبهێنین".
ناوەڕۆکى پەیامەکەى سەرۆکى یەکێتى
- داوای لێ کردن کە بە نییەتێکی باش و پاکەوە بێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
- دڵی یەکێتی بۆ دووبارە دانیشتن و لێکتێگەیشتن زۆر پاکە و ئامادەی هەنگاوی کردارین لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای گەلی کوردستان.
- لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کۆبوونەوەی زۆر باش و ئەرێنی ئەنجامدراون.
- کاک قوباد تاڵەبانی و کاک مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی زۆر باشیان پێکەوە کردووە.
- ئەمە زەمینەیەکی گونجاو بۆ لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان دەڕەخسێنێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە گوتارەکەیدا هۆشداریی دا لەو ئاڵۆزییانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگوزەرێن و ڕایگەیاند، ناوچەکە بە گشتی لە بەردەم هەڕەشە و مەترسیی گەورەدایە. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە ناسەقامگیرە، پێویستە لایەنە کوردییەکان ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و هەنگاوی کرداری بنێن، چونکە بە گوتەی ئەو "دەبێت ئێمەش لە ناوخۆی خۆماندا ڕێککەوتن بکەین بۆ پاراستنی قەوارەکەمان.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناوچەکە لەبەردەم هەڕەشەدایە و دەرفەتی گەورەش بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە لایەنە کوردییەکان ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و هەنگاوی کرداری بنێن
بافڵ جەلال تاڵەبانى: دۆخی بەغداد خراپە و پێویستی بە چاوخشاندنەوە و چارەسەری ڕیشەیی هەیە
2 کاتژمێر پێش ئێستا