
فليك متمانەی تەواوی بە ناوبژیوانان هەیە و ڕێزێکی زۆر بۆ مۆرینیۆ دادەنێت.
بەرشەلۆنە بە 27 خاڵ پێشەنگی گرتووە و 6 خاڵ لە ڕیاڵ مەدریدەوە دوورە.
فليك داوا دەکات لە کلاسیکۆدا بەرگرییان لە یارییەکەی پاریس سانجێرمان باشتر بێت.
ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە گەشبینە بە ئامادەیی یاریزانەکانی دوای یەکەم شکستی ئەم وەرزە.
چەند کاتژمێرێک پێش یاریی کلاسیکۆی ئێوارەی یەکشەممە، هانسی فليك، ڕاهێنەری بەرشەلۆنە متمانەی خۆی بە ئاستی
ناوبژیوانی دەربڕی. هەروەها ڕێزی زۆری بۆ جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پیشاندا
و بە هاوپیشەیەکی سەرکەوتوو ستایشی کرد.
لە ئێستادا بەرشەلۆنە بە 27 خاڵ لە 9 گەڕدا پێشەنگی لالیگایە و 6 خاڵ لەپێش ڕیاڵ مەدریدی سێیەمەوەیە.
فليك ئاماژەی بەوە کرد،کە ڕیاڵ مەدرید لە تۆپە جێگیرەکان و توانای جەستەییدا بەهێزە، لەبەرئەوە دەبێت لە یارییەکەی پاریس
سانجێرمان باشتر بەرگری بکەن، کە تیایدا بە ئەنجامی 4-2 دۆڕان.
لە کۆتاییدا فليك دوپاتیکردەوە، کە یاریزانەکانی بۆ کلاسیکۆ ئامادەن و هەستێکی ئەرێنی هەیە بۆ تێپەڕاندنی شکستەکەی
پاریس.