دەروازەى نیمچە فەرمیی وەلید لەنێوان ڕۆژئاواى کوردستان و باشوورى کوردستان داخرا

پووختەى هەواڵەکە

  • دەروازەى وەلید لە لایەن عێراقەوە بە دیوارى کۆنکرێت داخراوە.

  • بڕیارى داخستنەکان فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانى عێراق جێبەجێی دەکات.


سەرچاوەیەک لە دەروازەى سنووریی وەلید، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دەروازەکە لە لایەن عێراقەوە بە دیواری کۆنکرێتی داخراوە، هەروەها سەرجەم جموجووڵەکانى دەروازەکە ڕاگیراون.


بڕیارەکە چۆن جێبەجێ کرا؟

  • تەنیا ڕێگە بەتێپەڕبوونى ئەو بارهەڵگرانە دراوە کە پێشتر لە دەروازەکە گیریان خواردووە.

  • ڕێگە بەهیچ جوڵەیەکى بازرگانى لە دەروازەکە نەدراوە.

  • ئەمڕۆ فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی عەلی زەیدی، دەستیان کردووە بە داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

  • دواى بڕیارى لێکۆڵینەوە لە قاچاخچێتی نەوت و ڕێکخستنی کۆنتڕۆڵی سنوورەکان.

دوو دەروازەى سنوورى بە ناوى وەلید هەیە، یەکێکیان نافەرمییە و دەکەوێتە سنوورى نێوان ڕۆژئاواى کوردستان و هەرێمى کوردستان و تورکیا.

ئەوى دیکەیان، دەروازەیەکى فەرمییە لە نێوان عێراق و سووریا، دەکەوێتە شارەدێى وەلیدى سەر بە شارۆچکەى ڕوتبەى سەر بە پارێزگاى ئەنبار، بە خاڵێکى سنوورى سەرەکى دادەنرێت لەسەر ڕێگاى خێراى نێوان بەغداد – دیمەشق، لە بەرامبەر دەروازەى وەلید، دەروازەى تەنەف هەیە کە دەکەوێتە پارێزگاى حومسى سووریا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

فراکسیۆنی مونتەسیرون: داخستنی دەروازەکان لەسەر داوای ئەمریکا پێشێلکردنی سەروەرییە

فوئاد حسێن: ئەمریکا داواى لێکردووین تەنیا دوو دەروازە لەگەڵ ئێران بەکراوەیی بهێڵینەوە

جەبار حسین

Thu Nov 26 2026

Loading related news...