
دادوەر فایەق زێدان دەستپێشخەرییەکى بۆ کۆبوونەوەیەکى فراوان کردووە.
کۆبوونەوەکە لە کاردانەوەى بڕیارەکانى عەلى زەیدییە لەبارەى نەوت و دەروازە سنوورییەکانەوە.
پارتى و یەکێتى بڕیارەکانیان ڕەتکردووەتەوە و زەیدیش سوورە لەسەر جێبەجێکردنیان.
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری پارتى ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی ئامادەییان پیشان داوە بەشداریی کۆبوونەوەکەی بەغداد بکەن، کە بە دەستپێشخەریی دادوەر فایەق زێدان بڕیارە لە یەکی مانگی داهاتوو بە ناوی «دیالۆگێکی نیشتمانی» ڕێکبخرێت.
لە هەر شوێنێک دەرفەتی گفتوگۆ هەبێت بەشدار دەبین.
ئەم بانگێشتنامەیە_دەستپێشخەرییەکەى دادوەر فایەق زێدان_ ئاڕاستەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
هەم ئێمە و هەم یەکێتی ئامادەییمان بۆ بەشداری لەو کۆبوونەوەیە پیشان داوە.
مەسروور بارزانی هیوای خواستووە بگەن بە ئەنجامی باش کە لە بەرژەوەندیی هەموو وڵاتەکەدا بێت. گوتیشی "بەگوێرەی بنەمای دەستوور ئێمە داکۆکی لە مافەکانی گەلی خۆمان دەکەین".
نوێترین لێدوانى زەیدى لەبارەى کێشەکان: کورد بەشێکى ڕەسەنی گەلی عێراقە
