نرخى مۆلیدە دیاریکرا؛ کارەباى سیتییەکان لە کارەباى 129 وڵات گرانترە

پووختەى هەواڵ

  • نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 11 دیاریکرا.

  • نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ کاتژمێرێک کارکردن بە 82 دینارە.

  • نرخى یەک کیلۆوات کارەباى سیتییەکان بە 530 دینار دیاریکراوە.


بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ گەڕەک و سیتییەکان بۆ ئەم مانگە دیاریکرد، دەشڵێت، نرخەکان لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازە.


بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی:

  • نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 11 بۆ گەڕەکەکان هەر ئەمپێرێک بۆ کاتژمێرێک کارکردن بە 82 دینار دیاری کراوە.

  • ئەو نرخە شارۆچکە و شارەدێیەکانیش دەگرێتەوە، تاوەکو ئێستا کارەبای ڕووناکیان پێنەگەیشتووە.

  • بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەكان وەک ئێستا دەبێت و گۆڕانكاری تێدانەكراوە.

کارەباى سیتییەکان:

سەبارەت بە کارەبای سیتییەکان، نرخی هەر کیلۆواتێک بۆ مانگی 11 بە 547 دینار دیاریکراوە، بۆ ئەو سیتییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانییان نییە، نرخی كیلۆواتیان (530) دینارە.

گرانترینە

بەگوێرەى بەراوردکارى کەناڵ8، نرخى کارەباى سیتییەکان لە چاو زۆرینەى وڵاتان گرانترینە، لە جیهاندا 144 وڵات داتا و نرخى کارەبایان دیارە، لەو ژمارەیە 129 وڵات کارەبایان لەو نرخە کەمترە کە بۆ سیتییەکان دیاریکراوە، واتە تەنیا 15 وڵات کارەبایان لە سیتییەکانى هەرێمى کوردستان گرانترە.

نرخى کارەباى چەند وڵاتێک بە کیلۆوات:

فەرەنسا 27 سەنت

هۆڵەندا 29 سەنت

چین 7.6 سەنت

یابان 23 سەنت

ئەمریکا تێکڕا 20 سەنت.

سعودیە پێنج سەنت

تورکیا شەش سەنت

سیتییەکانى هەرێمى کوردستان: 32 سەنت

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دۆخی کارەبا لە سلێمانی؛ 6 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی و 11 کاتژمێر مۆلیدە هەیە

زانیاریی کەناڵ8: ئەم هەفتەیە چاوەڕێی کارکردنەوەی دانەغاز مەبن

کەناڵ8

Thu Nov 26 2026

Loading related news...