کەرنەڤاڵی8 گەورەترین کەرنەڤاڵی سەری ساڵە لە عێراق و هەرێمی کوردستان

پووختەى هەواڵ

  • کەرنەڤاڵی8 لەلایەن کەناڵ8 بە هەماهەنگی ئین سلێمانى لە پارکی ئازادیی سلێمانی ڕێکدەخرێت.

  • کەرنەڤاڵەکە 15 ڕۆژی کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت.

  • گەورەترین شانۆی کۆنسێرت بە بەشداریی هونەرمەندانی کورد و عەرەب و بیانی ئامادەکراوە.

  • چالاکییەکان ڕۆژانە لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ تاوەکو 1ـی شەو بەردەوام دەبن.


بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کەرنەڤاڵی8 لەلایەن کەناڵ8 بە هەماهەنگی inSlemani لە پارکی ئازادیی سلێمانی ڕێکدەخرێت و هاوشێوەی کەرنەڤاڵە بەناوبانگەکانی جیهان.


بۆ کەرنەڤاڵەکە چى کراوە؟

  • 100 کۆشکی دارین کە بە هەمان دیزاینی کەرنەڤاڵە جیهانییەکانی دەرەوەی وڵات دروست کراون، پێشوازی لە میوانەکان دەکەن.

  • براندە جیهانییەکان و تام و چێژی خواردنە کوردەوارییەکان کۆدەبنەوە.

  • گەورەترین ستەیجی کۆنسێرت ئامادە کراوە و بە بەشداریی هونەرمەندانی دیاری کورد، عەرەب و بیانی.

چالاکییەکان بۆ هەموو چین و توێژەکانن

لە کەرنەڤاڵی8ـدا بیر لە هەموو چین و توێژێک کراوەتەوە، ڕۆژانە لە کاتژمێر 12 نیوەڕۆ تاوەکو 1ـی شەو، چالاکیی جۆراوجۆر بۆ منداڵان، گەنجان و خێزانەکان بەڕێوەدەچێت و ئاسمانی شار بە نمایشی یارییە ئاگرینەکان دەڕازێتەوە.

خاوەن براند و خاوەنکارەکان کە دەیانەوێت بەشداربن لەم کەرنەڤاڵە دەتوانن هەر ئێستا پەیوەندی بە بریکاری کەناڵ8 بکەن بۆ کاری مارکێتینگ و لەدەستنەدانی ئەم دەرفەتە زێڕینە.

زانیاریى زیاتر و فۆڕمى تۆمارکردنى کۆشک

Loading related news...