
کاردانەوەى بڕیارەکانى عەلى زەیدى لە هەرێمى کوردستان و بەغداد بەردەوامن.
سێ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکەى هەرێمى کوردستان پڕۆژەیەک بۆ چارەسەر دەخەنەڕوو.
پارتى و یەکێتى بڕیارەکانى عەلى زەیدییان ڕەتکردووەتەوە، بەڵام لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆن سەرنجیان هەیە.
ڕێبوار کەریم، پەرلەمانتارى ڕەوتى هەڵوێست لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، هەرسێ فراکسیۆنی (ڕەوتی هەڵوێست، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری) پاشنیوەڕۆ لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە لەبارەی بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقە سەبارەت بە هەرێمی کوردستان.
پڕۆژەیەکی هاوبەشمان ئامادەکردووە و پێشکەشی دەکەین.
پڕۆژەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
ئەو پەرلەمانتارەی ڕەوتی هەڵوێست باسی لەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەکە لە نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەبنەوە و پڕۆژەکە پێشکەشى ئەوانیش دەکەن.
نوێترین لێدوانى زەیدى لەبارەى کێشەکان: کورد بەشێکى ڕەسەنی گەلی عێراقە
