
فەرماندەی پێشمەرگە لە قەرەهەنجیر ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە.
لەگەڵ ڕێکارەکانی حکومەتی فیدراڵ، دەنگۆی کشانەوەی پێشمەرگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەت کرایەوە.
کاردانەوە و لێکەوتەکانى بڕیارەکانى عەلى زەیدى لەبارەى نەوت و دەروازە سنوورییەکانەوە بەردەوامن.
عەمید تاڵیب فاروق، فەرماندەی لیوای یەکی پیادەی پێشمەرگە کە ئەرکەکەی لە سنووری قەرەهەنجیرە ڕایگەیاند، لە سۆنگەی بەرپرسیاریێتیی نیشتمانی و سەربازییەوە، بە هەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆ و هەواڵە ناڕاستانە ڕەت دەکەنەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوورەکەیان دەکەن.
هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای یەکی پیادە، وەک هەمیشە بە ورەیەکی پۆڵایین و ئامادەباشییەکی تەواوەوە لە سەنگەرەکانی بەرگریدان.
پێشمەرگەکان بەردەوامن لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و سەروماڵی هاونیشتمانییان.
بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێبنەما تەنیا بۆ دروستکردنی دڵەڕاوکێیە لای هاونیشتمانییان و هیچ بنەمایەکی ڕاستییان تێدا نییە.
ئەوەش دوای ئەوە هات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە گوایە پێشمەرگە بۆ بەرزاییەکانی بانی مەقان کشاوەتەوە.
هەرێم کەمال ئاغا: بە قاچاخبردنی نەوت لە هەرێمى کوردستان هەیە بەڵام بەو ڕێژەیە نییە باس دەکرێت
گوتەبێژی حکومەتی عێراق: پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە 12.7% جێگیر کراوە
