بەفر باکووری کوردستانی سپیپۆش کردووە

بەفر باکووری کوردستانی سپیپۆش کردووە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • ماوەى چەند ڕۆژێکە شەپۆلەکە پارێزگاکانى باکوورى کوردستانى گرتووەتەوە.

  • لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما بۆ خوار سفرى سیلیزی دابەزیوە.


لە ڕۆژی چوارشەممەوە شەپۆلی بەفربارین ڕووی لە پارێزگای قەرس کردووە و بەهۆیەوە، پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری سیلیزی دابەزیوە و شەپۆلی بەفربارینەکە، پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، وان، ئەردەخان، ئەرزنجان و ئەرزڕوومیشی گرتووەتەوە.


بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى کوردستان

  • لە بەرزاییەکانی وان بەهۆی زۆری بارینى بەفرەوە، بەشێک لە ڕێگەکان بۆ ماوە چەند کاتژمێرێک داخران.

  • بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، تاوەکو ڕۆژی دووشەممە بەفربارین لە پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، قەرس. ئاگری و ئەرزڕووم بەردەوام دەبێت.

سەرەڕای ئەو سەختییانەی بەفربارینەکە دروستیان دەکات، بەڵام دیمەنێکی ناوازەی بە ناوچەکە بەخشیوە و بە درێژایی زستان، دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە ناوچە بەفرگرتووەکانی باکووری کوردستان دەکەن.

Loading related news...