دەزگاى ئاسایشى نەتەوەیی
عێراق هەڵوەشاندنەوەى دوو تۆڕى بازرگانیکردن بە مرۆڤى ڕاگەیاند.
هەوڵى فرۆشتنى دوو منداڵ پوچەڵکرایەوە.
هەردوو منداڵەکە تەمەنیان یەک ڕۆژ بووە.
دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر بنەماى زانیاریى وردى هەواڵگرى و چاودێریى مەیدانى، لە پاش وەرگرتنى ڕەزامەندیى دادوەر، مەفرەزەکانیان دوو چالاکیى سەرکەوتوویان ئەنجامداو تیایدا دوو تۆڕى بازرگانى بە مرۆڤ هەڵوەشێنرایەوە و پلانى فرۆشتنى دوو منداڵیش پوچەڵکرایەوە.
ڕاگەیێنراوى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق:
لە پارێزگاى زیقار لە پاش دانانى بۆسەیەک توانیویانە چوار کەس دەستگیر بکەن.
هەوڵیانداوە منداڵێکى یەک ڕۆژە بفرۆشن.
لە بەغدادیش پێنج کەس دەستگیرکران.
بەهەمان شێوە هەوڵیانداوە منداڵێکى تەمەن یەک ڕۆژە بفرۆشن.
ئەوە لە کاتێکدایە، بە گوێرەى یاسا لە عێراق کڕین و فرۆشتنى مرۆڤ و پارچەکانى جەستەى مرۆڤ قەدەغەکراوە و سزاى قورس بۆ هەر کەسێک دانراوە کە ئەمجۆرە کارانە بکات.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:
ئاسایشى نیشتمانیى عێراق باندێکى ماددەى هۆشبەرى لە ئەنبار هەڵوەشاندەوە