
فرۆشتنی نەوت لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە نیشانەی پرسیاری لەسەرە.
دۆسیەی نەوت یەکێکە لە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ زانیاریی نوێی ئاشکرا کرد.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، لە مانگی 3ـی ساڵی 2023ـەوە، یەک دینار یان یەک دۆلار لە داهاتی فرۆشتنی نەوت نەچووەتە ناو خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان وەزارەتی دارایی.
تەئکید دەکەینەوە کە داهاتی نەوتی فرۆشراو لە هەرێمی کوردستان دەچێتە گیرفانی چەند کەسێکی کەم و خێزانێکەوە.
لەبری ئەوەی بخرێتە سندووقی حکومەت و بۆ خزمەتکردنی هاونیشتمانییان خەرج بکرێت.
شاسوار عەبدولواحید، ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەتی فیدراڵی دوو پاڵاوگەی نەوتی هەولێر و سلێمانی بەخۆڕایی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخشی، بەڵام دوو کۆمپانیای سەر بە حیزبە دەسەڵاتدارەکان دەستیان بەسەردا گرتووە.
شاسوار عەبدولواحید:
ئەم دوو کۆمپانیایە نەوتی خاو بەخۆڕایی لە حکومەتی کاربەڕێکەری پارتی وەردەگرن، پاشان بەرهەمە نەوتییەکانیان بە نرخێکی زۆر گران بە هاونیشتمانییان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەفرۆشن.
نەوت موڵکی خەڵکە، نەک موڵکی حیزب و خێزان و کۆمپانیاکانی پەیوەست بەوان.
شاسوار عەبدولواحید لە کۆتاییدا دەپرسێت: "داهاتەکان بۆ کوێ دەچن؟ بۆچی ناخرێنە سندوقی حکومەت؟ کێ لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکات کە سوودمەندی ڕاستەقینەی ئەم دۆخەن؟"
زانیاریی کەناڵ8: ئەم هەفتەیە چاوەڕێی کارکردنەوەی دانەغاز مەبن
تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە