چین شانەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ڕوواندنەوەی قژ بەکاردەهێنێت

پووختەی هەواڵەکە

  • لە چین لە شانەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ڕوواندنەوەی قژ دروست کراوە.

  • شانەکە لەلایەن زانایانی زانکۆی بیهانگەوە بۆ چارەسەرکردنی ڕووتانەوەی قژی بۆماوەیی داهێنراوە.


ڕووتانەوەی قژ حاڵەتێکی باوە لەناو هاونیشتمانییان، ڕووتانەوەی قژ بەهۆی بۆماوەییەوە باوترین جۆری ڕووتانەوەی قژە لە پیاواندا، پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن پێش وەرگرتنی هەر دەرمانێکی ڕووتانەوەی قژ، ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.


شانەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ درێژکردنەوەی قژ

  • شانەکە ناوی dubbed Detangle ـە.

  • شانەکە لەسەر مشک تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێناوە.

  • شانەکە لەلایەن زانایانی زانکۆی بیهانگەوە بۆ چارەسەرکردنی ڕووتانەوەی قژی بۆماوەیی داهێنراوە.

هۆکارەکانی ڕووتانەوەی قژ

  • بۆماوەیی

  • گۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنەکان

  • بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان

  • فشاری دەروونی

  • دابەزینی توندی کێشی جەستە

  • هەڵکشانی تەمەن

  • کەمیی پێکهاتەخۆراکییەکان

خۆپاراستن لە ڕووتانەوەی قژ

  • لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدا دەرمان بەکار بهێنرێت.

  • خۆپاراستن لە بەرکەوتنی زۆر بە تیشکی خۆر.

  • دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.

  • چارەخوازانی شێرپەنجە لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایدا ئامێری کڵاوی ساردکەرەوەیان بۆ بەکار بهێنرێت ( کڵاوی ساردکەرەوە ئامێرێکە ڕێگری لە هەڵوەرینی قژی تووشبووانی شێرپەنجە دەکات).

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

توێژینەوەیەکی نوێ: لەوانەیە هۆکاری لاوازبوونی قژت خواردنەوە کحولییەکان بێت | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Thu Nov 12 2026

Loading related news...