نووری مالیکی: پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر ئاساییە و پێویستە پابەندی دەستوور بین

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

پووختەی هەواڵەکە

  • نوورى مالیکى ڕایگەیاند، پەیوەندیى نێوان حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان ئاساییە .

  • نوورى مالیکى دەشڵێت، پێویستە ڕوو لە دەستوور بکرێت و پابەندى بڕگەکانى بین.

  • نوورى مالیکى: هاوبەشى بە واتاى ئەوە دێت سامانى وڵات موڵکى هەمووان بێت


نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا لەمیانەى بەشدارییکردنى لە کۆبوونەوەیەکدا لە پارێزگاى نەجەف ئاماژەى بەوە کرد، لەنێوان حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان هیچ قەیرانێک بوونى نییە بەڵکو پێویستە ڕوو لە دەستوور بکرێت و پابەندى بڕگەکانى بین.


نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا:

  • کەس ناتوانێت هیچ شتێک لەوە زیاتر بدات یان وەربگرێت لەوەی دەستوور دیاریکردووە.

  • هەر کەسێک پابەند نەبێت بە دەستوورەوە، لە حکومەت و هێزە سیاسییەکان و هۆزەکانەوە نەرمى نابینێت.

  • عێراق موڵکى هەموو ڕۆڵەکانییەتى و هاوبەشى بە واتاى ئەوە دێت سامانى وڵات موڵکى هەموو گەلى عێراق بێت، ئەمەش ئەو بنەمایەیە کە لە نووسینى دەستووردا پشتى پێ بەستراوە.

  • عێراق توانى پرسى چەک و کۆکردنەوەى تێبپەڕێنێت و دەسەڵاتى دادوەریش مامەڵەى لەگەڵ دۆسییەکانى گەندەڵیدا کردووە.

  • سەقامگیریى بەشێک لە وڵات ناکرێت لەسەر حسابى بێبەشکردنى بەشێکى تر لە سامانەکانى عێراق بەدى بهێنرێت.

  • یان هەموو عێراق لە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و ئاسایشدا دەژین و سوود لە سامانەکانى وەردەگرن، یاخود کەس سوودى لێ وەرناگرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

یەکێتی و پارتى: بە هاوبەشى بەرگرى لە مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان دەکەین

شۆڕش محەمەد

Sun Nov 29 2026

Loading related news...