ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشی عێراق کۆبوونەوە

پووختەی هەواڵەکە

  • موحسین ڕەزایى و قاسم عەبوودى لە تاران کۆبوونەوە.

  • ڕەزایی: نابێت ڕێگە بە بیانییەکان بدرێت کاریگەریی نەرێنییان لەسەر هاوکاریی ئابووریی ئێران و عێراق هەبێت.


تەلەڤیزیۆنى فەرمیى ئێران بڵاوى کردەوە، موحسین ڕەزایی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە میانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەى بەوە کردووە، عێراقێکی سەربەخۆ و بەهێز و پێشکەوتوو دەتوانێت ببێتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی سیستەمی ئەمنیی نوێ لە ناوچەکە.


پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران

  • ڕەزایى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، پێویستە تەواوی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان هەردوو وڵات بۆ بەدیهێنانی ئاسایش لەسەر سنورەکان، جێبەجێ بکرێت.

  • ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاماژەی بەوە كردووە، نابێت ڕێگە بە بیانییەکان بدرێت کاریگەریی نەرێنییان لەسەر هاوکاری ئابووریی نێوان ئێران و عێراق هەبێت.

  • ڕۆژى شەممە قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە نوێنەرایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران گەیشتە ئێران.

  • سەردانەکەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ تاران، دوای ڕێکارەکانی حکومەتی عێراق دێت لە داخستنی چەند دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ ئێران.

محەممەد موخبیر، ڕاوێژکاری موجتەبا خامنەیی، هۆشداریی دایە بەرپرسانی عێراق لە داخستنی دەروازە سنوورییەکان و داوای لێکردن، نەبنە ئامراز بە دەستی ترەمپ و دووژمنانی ئیسلامەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ڕاوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی لەبارەی دەروازەکانەوە هۆشداری دەداتە عێراق

شۆڕش محەمەد

Sun Nov 29 2026

Loading related news...