فوئاد حسێن لەگەڵ نێردەی تایبەتیی ترەمپ کۆبووەوە

کۆبوونەوەی فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوە لەگەڵ تۆم باراک،نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا
کۆبوونەوەی فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوە لەگەڵ تۆم باراک،نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا

پووختەی هەواڵەکە

  • فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لەگەڵ تۆم باراک، باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتیی ترەمپ بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە.
  •  بە گوێرەى ڕاگەیێنراوى کۆبوونەوەکە، باس لە دۆخى دارایى و ئابووریى و گۆڕانکارییەکانى بەهاى دینارى عێراقى کراوە.

وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕاگەیێنراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەکەى فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق و تۆم باراک، باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە سووریا بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە کراوە کۆبوونەوەکە لە شارى ئیستانبوڵ لە تورکیا کراوە.


وەزارەتى دەرەوەى عێراق:

  • لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و ئەمریکا کرد لە قۆناغى ئێستادا و لەدواى کۆتاییهاتنى ئەرکى هێزەکانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتى.
  • باسیان لە چۆنیەتى برەودان بە پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا لە قۆناغى ئایندەدا کردووە.
  • لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و گرژییەکان و کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریى عێراق و وڵاتانى ناوچەکە.
  •  لەگەڵ تاوتوێکردنى دۆخى دارایى و ئابووریى عێراق و پەرەسەندنەکانى پەیوەست بە بەهاى دینارى عێراقى.

کۆبوونەوەکەى وەزیرى دەرەوەى عێراق و تۆم باراک لە کاتێکدایە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر و لە هەمان شوێن و جێگە، تۆم باراک لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە تانکەوە بۆ کۆمپانیا؛ عێراق و ئەمریکا قۆناغی نوێی پەیوەندییەکانیان ڕاگەیاند

تریلیۆنێک دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوە؛ وردەکاریی هاوبەشییە ستراتیژییەکەی عێراق و ئەمریکا

شۆڕش محەمەد

Sat Oct 10 2026

Loading related news...