
نوسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، بە بڕیاری رێبەری باڵا مەجید موسەوی وەکو فەرماندەی گشتی هێزی ئاسمانی سوپایی پاسداران دیاریکردووە.
دانانی موسەوی لەو پۆستە لە کاتێکدایە عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران لەئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکە کوژرا.
بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بە گوێرەی میدیایی ئێران تاوەکو ئێستا نزیکەی 10 فەرماندەی باڵا و 9 زانایی ئەتۆمی کوژراون ئەوە جگە لە کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 300 کەس لە ناوخۆی وڵاتەکە.
