بەکر عەلی: لەمساڵدا زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتمانی کۆچیان کردووە
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە، زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە و 250 کەسیش دیپۆرت کراونەتەوە.
بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا بە کەناڵ8ی راگەیاند، بەگوێرەى ئەو داتایەی لە بەردەستیاندایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتمانیی بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.
گوتیشی، لەو ژمارەیە زیاتر لە هەزار و 100 کەسیان خەڵکی سنووری ئیدارەى راپەڕینن، بە پلەی دووەم ناوچەی گەرمیان و دواتریش زاخۆ لە پلەی سێیەمدا دێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەمساڵدا 250 کۆچبەر لە وڵاتانی ئەوروپاوە دیپۆرتی هەرێمی کوردستان کراونەتەوە.
بە گوتەی بەکر عەلی لە حەوت مانگی رابردووی ئەمساڵدا، چوار کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە رێگای کۆچدا گیانیان لەدەستداوە، کە سێ کەسیان خنکاون و کەسێکیان کوژراوە و دوو کەسی دیکەش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.
31/07/2025