سەرەتای مانگی داهاتوو بەشە خۆراکی حەوتەم دابەشدەکرێت

پووختەى هەواڵەکە

  • ماددەکانى خۆراک بۆ دابەشکردنى بەسەر بریکارەکان لە کۆگاکان ئامادەیە.

  • بازرگانی عێراق 80%ـی بەشە خۆراکی شەشەم دابەشکراوە.


وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرایدەکات، سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەم دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستانیش روونكردنەوە دەدات.


بەشەخۆراکى مانگانە

  • بازرگانیی عێراق: 80%ـی بەشەخۆراکی شەشەم لە تەواوی پارێزگاکان دابەش کراوە.

  • دوای تەواوبوونیشی دەست بە دابەشکردنی حەوتەم بەشەخۆراک دەکرێت.

  • لە سەرەتای مانگی تشرینى دووەمدا دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەم دەكرێت.

لەمیا هاشم موسەوی، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی خۆراك ڕایگەیاندووە "بەردەوامی ئامادەكردنی ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی خۆراك و هاوكاری كردنی خێزانە كەمدەرامەتەكانە".

هاوکات، نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاندووە "لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی شەشەمی ئەمساڵ و هەركاتێك فەرمانمان بۆ هات ئەوە بەشەخۆراكی حەوتەمیش دابەش دەكرێت".

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

لە هەرێمی کوردستان 95%ـی هاونیشتمانیان فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان هەیە

Loading related news...