ئەڵمانیا هێزەکانی بە کاتی لە هەولێر کشاندەوە

سەردانێکی فەرماندەیی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ لای هێزەکانی پشتیوانی یەکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر. فۆتۆ: مالپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەردانێکی فەرماندەیی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ لای هێزەکانی پشتیوانی یەکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر. فۆتۆ: مالپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، بەشێک لە هێزەکانیان بەشێوەیەکی کاتی لە هەولێر کشاندووەتەوە.

دەیان سەرباز گواستراونەتەوە

گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، دەیان سەربازیان لە بنکەیەکی هێزەکانیان لە هەولێر گواستووەتەوە، تەنیا تیمێکی تایبەت لەو بنکەیە ماونەتەوە، کە ئەرکیان پاراستنی توانای ئۆپراسیۆنەکانە.

بارگرژییەکانی ناوچەکە

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا، سەرچاوەی ئەو گرژییانەی دیاری نەکردووە، کە هۆکارى کشانەوەی هێزەکانیانە، بەڵام هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران و کۆکردنەوەی هێزی سەربازی لە ناوچەکە.

ئەرکی ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییەکان

ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، ڕاهێنانە بە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و بەغداد.

بڕیارەکە بە هەماهەنگی بووە

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە هەولێر، بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیان.