
ڕێکخراوی یونسێفى سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا داوادەکات، ناوەندەکانى خوێندن و خوێندکاران لەو جەنگەى درووستبووە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بپارێزرێن.
رێکخراوەکە ئاماژەى بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە، دەبێت منداڵان و قوتابخانەکان بە گوێرەی یاسا و بنەما نێوەدەوڵەتییەکان لە کاتی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەکان بپارێزرێن و هێرش نەکرێتە سەریان.

یونسێف وەک ئاماژەیەک بە هێرشەکانی ڕۆژی شەممە 28ی شوباتی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر قوتابخانەیکی کچان لە مینابی پارێزگای هورمزگان ڕاگەیاند، 168 خوێندکاری کچ بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.
بە گوێرەی یونسێف هەر بەهۆی هێرشەکانەوە 180 منداڵ لە ئێران گیانیان لە دەستداوە چەندین منداڵى دیکەش بەو هۆیەوە برینداربوون.





