نوجەبا هەڕەشە لە هاوپەیمانیی ناتۆ دەکات

ئەكرەم كەعبی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا. فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ئەكرەم كەعبی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا. فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی نێردەی هاوپەیمانیی ناتۆ لە عێراق دەکات و دەڵێت، دوای هەڵاتنیان جارێکی دیکە بگەڕێنەوە، وەک ئەمریکا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.

بوونیان لە عێراق پێشوازی لێنەکراوە

کەعبی لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "بۆ ئەو پڵنگە کاغەزییەی ناوی ناتۆیە، دوای ئەوەی تیشکی مووشەکە حەیدەرییەکانیان بەسەر داگیرکەرانی ئەمریکا بینی، خۆیان کۆکردەوە هەڵاتن، بوونیان لە عێراق پێشوازیی لێنەکراو و قبووڵ نەکراوە".

هەڕەشی ڕاستەوخۆ لە ناتۆ

کەعبی هۆشداریی دەداتە ناتۆ و دەڵێت، "دوای هەڵاتنتان بیر لە گەڕانەوە نەکەنەوە بۆ عێراق لە داهاتوودا، ئەمجارە بگەڕێنەوە ناتوانن بە هەڵاتن دەربچن لە ڕێگەی تورکیا و ئوردنەوە، وەک چەند ڕۆژی ڕابردوو کردتان".

جیاوازی نەکردن لە نێوان ناتۆ و ئەمریکا

ئەمینداری بزووتنەوەی نوجەبا باسلەوە دەکات، "ئەمجارە ناتۆ بگەڕێتەوە بۆ عێراق، تەرمەکانیان دەبرێتەوە، چونکە مقاوەمەی ئیسلامی لەئێستا بەدواوە هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەوان و ئەمریکادا ناکات".

دوای هێرشی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بۆسەر هۆتێل ڕەشید لە بەغداد لە سەرەتای ئەم مانگە، کە نێردەی ناتۆ و ژمارەیەک نێردەی دیپلۆماسی تیادا بوو، ناتۆ وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی نێردەی لە عێراق کشاندەوە.