
لە شەڕی ئێران و عێراق دڕکەپەتکی پچڕا بوو.
بەو دۆخە تەندروستییەوە کۆڵى نەداو هەمیشە سەرقاڵى خوێندنەوە و فێربوون بوو.
بەشدارانى تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بە "ئەیوبی کورد" ناویانبردووە.
ئامۆژگارى خەڵکى کردووە لە نەخۆشى و ناڕەحەتیدا ئارام بگرن.
هاشم کەلاری دانیشتووى گەرمیان کە بە نەخۆشە ئارامگرەکە ناسراو بوو، پاش 45 ساڵ نەخۆشی و مانەوە لە جێگەدا، کۆچی دوایی کرد.
لە ساڵی 1960 لە گردەگۆزینەى کەلار لەدایکبووە.
لە ساڵى 1980 و لە تەمەنی 20 ساڵیدا، لە جەنگی ئێران و عێراق، بریندار بووە و بەهۆیەوە، دڕکەپەتکی پچڕاوە.
45 ساڵی ژیانی لەسەر جێگە بەسەربرد و ڕۆژی دووشەممە، کۆچی دوایی کرد.
لەسەر جێگەکەى تەنیا توانیویەتى سەرى بجوڵێنێت.
نیوەی قورئانی پیرۆز و ژمارەیەکى زۆرى فەرموودەکانى پێغەمبەرى ئیسلامى لەبەر کردووە.
لەگەڵ ئەوەی بەهۆی پچڕانی دڕکەپەتکییەوە تەنیا دەیتوانی سەری بجوڵێنێت، بەڵام کۆڵی نەدەدا و سەرەڕای ئازار و نەخۆشییەکەی، بەردەوام ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد لەسەر ناخۆشییەکان ئارام بگرن.
کۆچى دوایی هاشم کەلارى، کاردانەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و ئەو کەسانەى لە نزیکەوە دەیناسن، بە ئەیوبی کوردى، وەکو ئاماژەیەک بۆ ئارامگریی پێغەمبەر ئەیوب ناوی دەبەن.